نیسان 16, 2024 17:18 Asia/Tehran
  • بەرپرسی زایۆنیەکان: حەماس بە تێپەڕینی کات وزەمان بەهێزتردەبێت

بەرپرسێکی زایۆنی کەلەڕەوتی وتووێژەکانی ئاگربڕی ناڕاستەوخۆی نێوان بزوتنەوەی خۆڕاگری حەماس وڕژێمی تل ئابیب دایە، وتی ئەم بزوتنەوەیە هەتا ئێستاکە توانیویەتی دەوام بینێت ، کەوایە سەرکەوتوو دێتە ئەژمار

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاگالە وتووێژەکانی ئاگربڕلەگەڵ بزوتنەوەی خۆڕاگری فەلەستین حەماس بە سی ئین ئین جەختی کرد:هەرچەندە کە شەردرێژخایەن تر بێت، بزوتنەوەی حەماس پتەوتر وپاوەجیی تر دەبێت. ..ڕاستی ئەمەیە .

 کاربەدەستێکی ئیسرائیلیش بە ماڵپەری عیبری "والا" ڕایگەیاند کە لە وتووێژەکانی ئەم دواییە ، حەماس لە باتی ئاگر بڕی کاتیی وشەش حەوتەیی ، پیشنیاری ئازادی بیست یەخسیری ئیسرائیلی لەبەرامبەرئازادکرانی سەدان یەخسیری فەلەستینی لە گرتووخانەکانی ڕژیمی زایۆنی هێناوەتە ئاراوە. بەقسەی ئەم کاربەدەستە ڕەسمیە کە ماڵپەڕی عیبری ناوی نەهێناوە، حەماس جەختی کردووە ژماری یەخسیرانی ئیسرائیلی لەچل کەس بۆ بیست کەس دابەزێوە، چۆنکە بڕێک لەویەخسیرانە کوژراون وبڕیکی ترلەلایەن گروپەکانی ترەوە لە کەرتی غەززە بە بارمتە گیراوان .

 

 

 

سەرپەیڤ