نیسان 18, 2024 09:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت: ئەو بزووتنەوە، درێژەدەدا بە کردنەئامانجی کەشتییەکانی هاوپێوەند بە رژیمی زایۆنیستی و هەروەها کەشتییە ئەمریکیی و ئینگلیزییەکان.

"حیزام محەممەد ئەسەد" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا پێی داگرت، هەتا کاتی وەستانی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە، ئەو بزووتنەوە، کردنەئامانجی کەشتییەکانی هاوپێوەند بە رژیمی زایۆنی بەردەوام دەکا.

ناوبراو هەروەها وتی کە، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکان دژ بە یەمەنیش، پێکان و کردنە ئامانجی کەشتییە ئەمریکی و ئینگلیزیەکان بەردەوام دەکا.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا، بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی غەززە، چەند کەشتیی رژیمی زایۆنی و ئەو گەمیی وکەشتییانەی کردۆتە ئامانج کە هەڵگری کەلوپەل بۆ رژیمی زایۆنی بوون لە دەریای سور، ئەقیانوسی هیندو گەرووی بابولمەندەب و بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان دەچوون.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەڵێنیان داوە، هەتا کاتێک کە رژیمی ئیسرائیل، پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززەو کوشت و بڕی خەڵکی ئەو ناوچەیە نەوەستێنێ، درێژە دەدەن بە دەستبەسەرداگرتن و هەڵکوتانەسەر کەشتییەکانی ئەو رژیمە یان ئەو کەشتیانەی بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان دەچن و کەشتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی لایەنگری رژیمی ئیسرائیل لە دەریای سوردا.

سەرپەیڤ