ڕێزگرتنی ئۆردۆن لە هەوڵەکانی ئێران بۆ ڕاگرتنی شەڕی دژ بە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426667-ڕێزگرتنی_ئۆردۆن_لە_هەوڵەکانی_ئێران_بۆ_ڕاگرتنی_شەڕی_دژ_بە_غەززە
ئەیمەن ئەسەفدی لە دیداریدا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بۆچوونەکانی ئوردۆن و ئێرانی بە دیدێکی هاوبەش زانی سەبارەت بە پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە لە زووترین کاتدا و جەختیشی کرد لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیەدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 19, 2024 13:30 Asia/Tehran

ئەیمەن ئەسەفدی لە دیداریدا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بۆچوونەکانی ئوردۆن و ئێرانی بە دیدێکی هاوبەش زانی سەبارەت بە پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە لە زووترین کاتدا و جەختیشی کرد لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیەدا.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانیدا لە نیویۆرک، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن، بەڕێز ئەیمەن ئەلسەفدی کۆبوویەوە و گفتوگۆی کرد. ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بەردەوامیی پشتیوانیی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنی و ئامادەنەبوونی ئەم وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ شانبەشانی شەڕخوازییەکانی نەتانیاهۆی وەک هۆکاری سەرەکی درێژەپێدرانی ژینۆسایدی دژ بە فەلەستینییەکان زانی و پێداگرت لە سەر پێویستیی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە ئەم ژینۆسایدە.

ئەیمەن ئەلسەفدی، وەزیری دەرەوەی ئۆردۆنیش بە دەربڕینی خۆشحاڵی لەم دیدارە و سپاسی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ وەستاندنی شەڕی دژی غەززە، وتی: پرسی فەلەستین ئەولەویەتێکی باڵایە بۆ ئوردن، ئێمەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و هیچ  گومانێک لەوەدا نییە کە ئۆردۆن بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە.