نیسان 20, 2024 12:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکی حزبۆڵڵای لوبنان بۆسەرسەربازانی زایۆنی

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان شەوی هەینی لە پەلاماری موشەکی بۆسەر سەربازانی زایۆنی کەلەسنووری فەلەستین دا کۆببوونەوە هەواڵی دا

 خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاند کە بە موشەکێک سەربازانی زایۆنی لەناوچەی سنووری ئەلمتلە داوەتە بەرپەلامار.خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان وتی: دوای هاتنی ترۆمۆبیلێکی سەربازی هامیربۆناوچەی ئەلمتلە وسەربازانی زایۆنی کەلەوێ کۆببوونەوە ، پەلامارێکی موشەکیمان کردەسەریان  کە بووەهۆی کوژران وبرینداربوونی ژمارەیەک لەوان .

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لەبەیانی هەینی هەتا ئێستاکە لە شەش نۆرەدا بنکە وناوەندی سەربازانی زایۆنیان داوەتەبەر پەلامار، هەتائێستاکە دەیان هەزارزایۆنیست لە ترسی پەلامارەکانی خۆڕاگری لە شارۆچکە نزیکەکانی سنوورەکانی لوبنان چوونە تە دەرێ.

 

 

سەرپەیڤ