نیسان 21, 2024 11:50 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان شەش جار، بنکەو پێگە سەربازییەکانی رژێمی زایۆنی، کردەئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەئاراستەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی، کەرەستەو ئامێرەکانی سیخۆڕیی پێگەی ڕاداریی رژێمی زایۆنی لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعای کردە ئامانج و تێکیانی شکاند.

حیزبوڵڵای لوبنان بەرلەوە، لە چوار بەیاننامەی جیاجیادا باسی مووشەکباران و تۆپبارانی پێگەو بنکە سەربازییەکان و کەرەستەو ئامێرەکانی سیخوڕیی رژیمی زایۆنی کردبوو لە پێگەکانی "بەیاز بەلیدا" ، "رویسات ئەلعلم" و "راهب".

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هەروەها ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی رژیمی زایۆنی لە ناوچەی "ئەلمەتلە" و شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی لە گردووپەڕەکەی، مووشەکباران کرد کە کوژران وبرینداربوونی چەند چەکداری زایۆنی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ