نیسان 21, 2024 12:04 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی باڵوێزانی وڵاتانی پشتیوانی ئەندامیەتی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بانگ دەکات

وەزاڕەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە باڵوێزانی وڵاتانێک کەلەئەنجومەنی ئاسایش بە ئەندامیەتی تۆکمە وتەواوی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی ئەرینیان دابوو بانگ کرد

وەزاڕەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئێوارەی شەممە ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە باڵوێزانی وڵاتانێک کە لە تێکەڵچوونی ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایش، بە ئەندامیەتی تۆکمە وتەواوی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی ئەرینیان دابوو بانگهێشت وناڕەزایەتی توندی خۆی دەربڕی.ئورن مارمورستاین وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئیسرائیل وتی کە بڕیارەباڵوێزانی فەڕانسە، ژاپۆن، کۆریای باشوور، ماڵت ، کۆماری ئۆسلوواکی وئیکوادوربانگ بکرێن وباڵوێزانی وڵاتانی تریش لەماوەی ڕۆژەکانی داهاتوو بانگهێشت دەکرێن. لەدەنگ وەرگرتنی ڕۆژی هەینی لەئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەندامیەتی تۆکمە وتەواوی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا ئەمریکا دەنگی نای داوبڕیارنامەی پێویستیی ڤێتۆ کرد. بەریتانیا وسوئیس دەنگی ناتەبایان دا. دوای ئەم دەنگ وەرگرتنە ، وەزاڕەتی دەرەوەی ئیسرائیل بەشێوەی تایبەت لە ڤێتۆی ئەمریکا ڕێزی گرت وزۆرێک لەوڵاتانیش کاری واشنتۆنیان مەحکوم کرد. ڕووسیا وتبووی کە بۆ ئەمریکا تەنیا ئیسرائیل گرینگە وواشنتۆن هیچ گرینگایەتێک بە ئیرادەی جیهانی نادات.

 

سەرپەیڤ