نیسان 23, 2024 12:15 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومان کردنی چەن ناوچەیەکی باشووری لوبنان.

لە وەڵامی پشتیوانیی سەربازیی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە کەرتی غەززەو بەرگریی کردنی ئەم هێزانە لە باشووری وڵاتەکەیان، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومانکردنی ناوچەگەلی دەڤەری شارۆچکەکانی «بیت لیف»، «عیتا الشعب»، «یارون»، «المحمودیه»، «العیشیه» و بەرزاییەکانی «جبل ابو راشد».

ئێوارەی دووشەممە حیزبوڵڵای لوبنان ناوچەگەلێکی باکووری فەلەستینی داگیرکراوی خستە بەر شاڵاوی هێرشی مووشەکی و ڕاکتی. میدیا زایۆنییەکان بە گێڕانەوە لە وتەبێژی سوپای ئەم ڕژێمە ڕایانگەیاند؛ نزیکەی سی و پێنج راکتی تەقێندراو لە لایەن لوبنانەوە ناوچەی "عین زیتیم"ـیان پێکاوە.

پێشتیریش میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان نابوو بەوەیدا کە لانیکەم بیست ڕاکت لە باشووری لوبنانەوە تەقێندراوە بەرەو ناوچەی "صفد" هەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو. 

سەرپەیڤ