نیسان 23, 2024 11:00 Asia/Tehran

یەکێ لە فەرماندە باڵاکانی سوپای رژێمی داگیرکەر، وتی: شەڕ کۆتایی هاتووە، حەماس شکستی نەهێناوەو کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی بەتەواوەتی لەدەست دایە.

"ئسیرائیل زیڤ" فەرماندەری پێشووی یەکەی ئۆپراسیۆنی سوپای رژێمی زایۆنیستی وتی: شەڕی دژ بە کەرتی غەززە کۆتایی پێهاتووە، بزووتنەوەی حەماس لەناو نەچووەو کۆنترۆڵی بەتەواوەتی کەرتی غەززەی لەدەست دایە.

ناوبراو وتیشی: هاوتەریب نەبوونی ئامانجەکانی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە لەگەڵ ئیمکانی هاتنەدی ئەو ئامانجانە، هەموو هەوڵەکانی سوپای بێ ئاکام کرد.

ئەو فەرماندەرەی پێشووی رژیمی زایۆنیستی هەروەها وتی: ئامانجی ئێمە لە شەڕی دژ بە کەرتی غەززە، لەناوبردنی حەماس بوو بەڵام بێنیامین نەتانیاهو-ی سەرۆک وەزیر، ناتوانێ لایەنێکی دیکە لە کەرتی غەززە  دانێت لەجێگای حکومەتی حەماس بۆیە، حەماس خۆی بنیات دەنێتەوەو کۆنترۆڵی کەرتی غەززە بەدەستەوە دەگرێ و یارمەتییەکان دابەش دەکا و هەڵمەتی بنیات نانەوەی کەرتی غەززە دەس پێ دەکرێ و ئەوە لەکاتێکدایە کە شارۆچکە زایۆنی نشینەکان (دەورووبەری کەرتی غەززە) چۆڵ کراوەو جێ هێشتراوە.

سەرپەیڤ