نیسان 27, 2024 08:00 Asia/Tehran

خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی ناوچەکانی پارێزگەی سەعدەی یەمەن بۆ لایەنگری لە غەزەو فەلەستین ئەمڕۆ هەینی بە دوشمی هاوهەنگاو لەگەڵ غەزەی سەربەرز ، بەرگری و ئامادبوون بەڕێوە چوو.

خەڵکی یەمەن بە هەڵدانی ئاڵای وڵاتەکەیان و فەلەستین و شەکاندنەوەی ئاڵای ئازادی و خۆپاککردنەوە لە دوژمنانی خودا خوازیاری بایکۆتی کەلوپەلی زایۆنیستی و ئەمریکی بوون و هاواری بێزاری و نەفرەتی خۆیان لە ئەمریکاو دوژمنی زایۆنیست لەبەردەستدڕیژی کردنیان بۆسەر فەلەستین و دڕندەکاریەکانیان لە غەزە، ڕاگەیاند.

بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانانە شکستی عەرەبی و ئیسلامی و شەڕی کۆمەڵکوژانە لەو کەرتەیان بەدڕیژایی زۆرتر لە دووسەد ڕۆژ شەڕ بە پاڵپشتی لەڕادەبەدەری ئەمریکا و ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد.

ئەوان بەدانی دروشمی ئازادی و خۆپاککردنەوە لە دوژمنانی گەل پێداگریان کرد لەسەر ئامادەباشی و بەرگری تەواو بەئامانجی خەبات بەدژی سێ کەچکەی گڵاوی ئەمریکاو ئینگلیزو دوژمنی زایۆنیستی و سڵاویان کرد لە خۆڕاگری بێ وێنەی نەتەوەی فەلەستین و دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمەیان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ