نیسان 29, 2024 11:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە ئەگەری بڕیاری گرتنی ژومارەیەک لە کاربەدەستانی سیاسی و سەربازی ڕژیمی زایۆنیستی لەلایەن دیوانی دادگەری سزاکانەوە لەبەر دڕندەکاریەکانیان لە کەرتی غەزە لەئارادایە.

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕادەگەیەنن کە ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری سزاکان بڕیاری یاسایی گرتنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و یواو گاڵانت"ی وەزیری شەڕو هێرتزی هالیوی فەرماندەی ئەرکانی ئەرتەش و ژومارەیەکی دیکە لە کاربەدەستانی ئەو ڕژیمەی لەبەر دڕندەکاریەکانیان لە کەرتی غەزە و کۆمەڵکوژیەکەیان دەربکا.

هەر بەم ئاراستە مەعاریۆ نوسیویەتی کە نەتانیاهۆ لە ترسی ئەو بڕیارە یەگجار پەرێشان بوەو پەیوەندیەکی بەربڵاوی گرتوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی بەئامانجی بەرگرتن لە دەرکرانی ئەو بڕیارە.

ڕۆژنامەی تایمزی ئینگلیزیش نوسی کە ئەگەرێکی زۆر لەئارادایە کە دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری سزاکان خەریک بێ خۆی ئامادە بکا بۆ دەرکردنی بڕیاری گرتنی بنیامین نەیانیاهۆو کاربەدەستانی باڵای ئەو ڕژیمە بۆووێنە یواو گاڵانت"ی وەزیری شەڕو هێرتزی هالیوی فەرماندەی ئەرکانی ئەرتەش و ژومارەیەکی دیکە لە کاربەدەستانی ئەو ڕژیمەی لەبەر دڕندەکاریەکانیان لە کەرتی غەزە و کۆمەڵکوژیەکەیان دەربکا.

سەرپەیڤ