نیسان 30, 2024 10:45 Asia/Tehran

ڕۆژنامەیەکی رژێمی زایۆنی، پەسنی زیرەکیی ڕێبەرایەتی خۆڕاگریی فەلەستین بەتایبەت "یەحیا سنوار"ی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەی داو ناوبراوی بە شەترەنجبازێکی لێهاتووی شەڕی دژ بە غەززە ناوبرد.

رۆژنامەی زایۆنیستیی "هائارێتس" لە ڕاپۆرێکدا وێڕای ئاماژە بە شکستهێنانی رژێمی داگیرکەر لە خۆڕاگریی فەلەستین لە زیاتر لە٢٠٠ رۆژ شەڕی دژ بە کەرتی غەززە، ئەو سەرکەوتنەی گەڕاندەوە بۆ زیرەکیی و هۆشی ڕێبەرانی حەماس.

ئەو میدیا زایۆنییە نووسی: "یەحیا سنوار"ی سەرۆکی حەماس لە غەززە، لە ئەندامانی ئەنجومەنی شەڕی ئیسرائیل، زیرەکترەو دەتوانێ بە لێکدانەوەی بەوردیی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، هەموو جارێک تەلاویڤ خافڵگیر بکات.

هائارێتس لە پەسندانی زیرەکیی ئەو ڕێبەرەی خۆڕاگریی فەلەستین کە ساڵانێکی دوور و درێژ لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا بووە، نووسی: سنوار، شەترەنجبازێکی پلە یەکە.

رژێمی زایۆنیستی، سنواری بە "خاوەنی بیرۆکەی" هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ناساندووە.

سەرپەیڤ