May 09, 2024 10:00 Asia/Tehran

شەوی رابردوو لە فەلەستینی داگیرکراودا خۆپیشاندانی دژ بە نەتانیاهوو بەڕێوەچوو و ئەم خۆپیشاندانەیش وەک خۆپیشاندانەکانی دیکەی ئەم ماوەیە کێشرایە تووند و تیژی و هێزی پۆلیسی تێلاڤیڤ لەگەڵ ناڕازییان تێکهەڵچوو.

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی باسی هەوڵی پۆلیسی ئەم ڕژێمەی کرد بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕازییان. ئەم ڕاپۆرتە باس لەوەش دەکات کە هاوژینی "یواڤ گالانت" وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکدا وتوویەتی: منیش لە جیاتی بنەماڵەی دەستبەسەرکراواندا ببایەم، هەر ئەو کارەم دەکرد. 

ناڕازییان هەروەها خوازیاری ئازادی دەستبەسەرکراوانی خۆیان و واژۆ کرانی ڕێککەوتننامەی دیلبەدییل لە نێوان  ڕژێمی زایۆنی و حەماس بوون.

خۆپیشاندانی دژی نەتانیاهوو و کابینە شەڕخوازەکەی هەموو ڕۆژێ لە فەلەستینی داگیرکراودا بەڕێوەدەچێ و خۆپیشاندەران جیا لە پێداگری لەسەر پێویستیی واژۆ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە لایەن ئەم ڕژێمەوە و خۆڕاگریی فەلەستین، نەتانیاهوویش بە بەرپرسی ڕەوشی ئێستا دەزانن و داوای لێدەکەن واز لە پۆستەکەی بێنێ.

سەرپەیڤ