سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن: دوژمنی زایۆنی، زەبرێکی قورستری وێ دەکەوێ
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بە هەواڵنێری ئیرنای وت: لە قۆناخی چوارەمی هەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، رژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی، بەرەوڕووی زەبری قورستر دەبنەوە.
"یاسر ئەلحوری" وتی: پەرەپێدان و قورسترکرانی هەڵمەتەکان لە قۆناخی چوارەمدا، بەستراوەتەوە بە گەمژەیی رژێمی زایۆنی و لاگرەکانی، گەمژەتیەک کە لەناوچوونی ئەو رژێمەی لێ دەکەوێتەوە.
وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەر قۆناخێکی هەڵمەتدا، بەپێی تایبەتمەندییەکان و ئیلزامات و گۆڕانکارییەکانی ئەو قۆناخە، هێزمەندیی، بەرفراوانی، جوگرافیا، جۆری هەڵس و کەوت و هەڵمەتی سەربازی هەڵدەبژێرن.
ناوبراو هەروەها وتی: لە قۆناخی چوارەمی هەڵمەتدا، هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بۆ هەڵمەتی دژە زایۆنیی خۆیان، سنورداریی و بەرتەسکیی جوگرافیایی لەبەرچاوناگرن و لەهەر شوێنێک ئەو ئامانجانەیان دەسکەوێ، هێرشی دەکەنەسەر. خەڵکی یەمەن، بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە هەتا ڕاگیرانی تاوانکارییەکان دژ بە غەززە، هەڵمەتەکەی بەردەوام بکات.