شرۆڤەکاری زایۆنی: سنوار، ناسیاریی قووڵی لەبارەی ئێمەوە هەیە
شرۆڤەکارێکی باڵای رژیمی زایۆنیستی وتی: باڵادەستیی هەواڵگریی و هێز وتوانای ڕێبەرایەتی خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە، سەرسامی کردین.
"ئامنون ئابرامۆویچ" شرۆڤەکاری زایۆنی لە دیمانەیەکدا وتی: لێهاتوویی هزری و ناسیاری باڵای تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لەوان، "یەحیا سنوار" سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە لەبارەی ئیسرائیل، یەکێ لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستینە لە شەڕی دژ بە غەززە.
ئەو شرۆڤەکارە زایۆنییە وتیشی: ناسیاریی یەحیا سنوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لەبارەی پرس و کێشەکانی ئیسرائیل، جێی سەرسوڕمانە. رۆژنامەی زایۆنیستیی "هائارێتس"یش لەم دواییەدا لە ڕاپۆرێکدا، پەسنی زیرەکیی و ژیریی سەرۆکایەتی موقاوەمەی فەلەستین بەتایبەت سنواری دا لە کەرتی غەززەو ناوبراوی بە شەترەنجبازی لێهاتووی گۆڕەپانی شەڕی دژ بە غەززە، وەسف کرد.
ئەو رۆژنامە، شکستهێنانی ئیسرائیل لەهەمبەر خۆڕاگریی فەلەستین لە٢٠٠رۆژی ڕابردووی گەڕاندەوە بۆ ژیریی وهۆشیاریی ڕێبەرانی خۆڕاگریی. رژێمی زایۆنیستیش بەفەرمی، یەحیا سنوار- ی بە "مێشکی بیرمەندی" هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ناساندووە.