خۆپیشاندان لە تێلاڤیڤ دیسان کێشرایە تووند و تیژی؛ پەلاماری پۆلیس بۆ سەر نەیارانی نەتانیاهوو
هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی بەربڵاوی شەوی ڕابردووی زایۆنییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو لەوان لە تێلاڤیڤ کە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی خوازیاری ڕووخانی کابینەی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمیز ایۆنین، پۆلیسی ئەم ڕژێمە پەلاماری خۆپیشاندەرانی دا و هەوڵی دا بە ماشێنی ئاوپژێن بڵاوەیان پێ بکات.
میدیا زایۆنییەکان ڕایانگەیاندووە؛ شەوی ڕابردوو دیسان لە تێلاڤیڤ شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە لە نیوان پۆلیس و ئەو خۆپیشاندەرانەی خوازیاری وازلەکارهێنانی کابینەی نەتانیاهوو بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئەو خۆپیشاندەرانەی دا لە تێلاڤیڤ کە خوازیاری جێبەجێ کرانی خێرای مامەڵەی دیلبەدیل و گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینییەکان بە دەستبەسەرکراوانی خۆیان بوون و دەستی دایە سەرکوت کردن و بڵاوە پێکردنیان. سەدان خۆپیشاندەر پاش کۆتایی هاتنی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی شەوی ڕابردوو بۆ داخستنی ڕێگا و جادەکانی ناوشار، بەرەو جووتسایدی ناوەندی وەڕێکەوتن کە پۆلیس دەستی دایە گرتن و قۆڵبەست کردنیان.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی هاوژینی یەکێک لە دەستەسەرکراوانی زایۆنیشی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە گرتووە. بنەماڵەکانی گیراوانی زایۆنی دەڵێن: بۆ ئەوەی بتوانین دەستبەسەرکراوانمان ڕزگار بکەین، دەبێ کابینەی نەتانیاهوو بڕووخێنین.