زیانی زۆری ئەرتەشی زایۆنیستەکان لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست دانی نا بە زیانە قورسەکانی شەڕی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردووی لە کەرتی غەزە.
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست، ڕایگەیاند کە لەماوەی شەڕی ٢٤ڤ کاتژومێری ڕابردووی کەرتی غەزە پەنجا زایۆنیست بریندار بوون.
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕادەگەیەنن کە ئەو جۆرە ئامارانە لەکاتێکدا لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستەوە دێنە ئاراوە کە ژوماری تەواوی چەکدارانی کوژراوو برینداری ئەو ڕژیمە لەلایەن خەباتگێرانی خۆڕاگریەوە لە غەزە زۆر زیاترە لەو ئامارە ڕاگەیاندراوانەو زایۆنیستەکان لە هەوڵ دان بە شاردنەوەی ڕێژەی تەواوی کوژراوو بریندارەکانیان زەخت و گوشاری کۆڕو کۆمەڵە سیاسیە زایۆنیستی و شارۆچکە نشینەکان کەم بکەنەوەو شکستەکانیان بشارنەوە.
هاوکات حیزبوڵڵای لوبنان هەڵمەتێکی نوێی کردە سەر ئامانجە زایۆنیستیەکان و لە یەکیکیان دا لە موشەکێکی نوێ بەناوی عیماد موغنیە کەڵکی وەرگرتوە.