May 18, 2024 08:30 Asia/Tehran

میدیا زایۆنیستیەکان شەوی ڕابردو ڕایانگەیاند کە ناکۆکیەکی کەم وێنە کەوتۆتە نێو کابینەی شەڕەکەی ڕژیمی زایۆنیستیەوە.

پەیوەندی نێوان ئەندامانی کابینەی زایۆنیستی لەبەر بێدەسەڵاتیان لە ڕەچاوکردنی بڕیاری ستراتیژیک بارگرژ بوەو ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئەو کابینە لەئارادایە.

کەناڵی عیبری زمانی کان"یش لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە ئەگەری هەڵوەشانەوەی بەمزوانەی کابینەی شەڕی ئەو ڕژیمە لە هەموو کاتێکی تر زۆرترە.

لەدوای تێپەڕینی زۆرتر لە حەوت مانگ شاڵاوی دەستدرێژکارانەو بێ ئاکام و دەسکەوتی زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزە، ئەو ڕژیمە بەردەوام زۆرتر ڕۆدەچی بە قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی داو لەم ماوەدا هێچ دەسکەوتێکی نەبوە جگە لە قەڵاچۆو کاولکاری و دڕندەکاری نێو شەڕو پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بۆردومانی بنیاتە فریاگوزارەکان و قاتوقڕی و برسی کردنی خەڵکی ئەو ناوچە.

سەرپەیڤ