May 18, 2024 11:20 Asia/Tehran

خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ هەینی هەروەک ڕۆژانی هەینی پێشووتر خۆپیشاندانی خۆیان بەئامانجی پاڵپشتی لە گەل و خۆڕاگری فەلەستین بەڕێوە برد.

ئەو خۆپیشاندەرانە وێڕای هەڵگرتنی ئاڵای یەمەن و فەلەستین، دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستیان لە غەزە شەرمەزار کردو خوازیار بایکۆتی بەرهەمە ئەمریکی و زایۆنیستیەکان بوون.

خەڵکی یەمەن هاوپشتی خۆیان لەگەڵ گەلی زۆرلێکراوی فەلەستین لەر غەزە کە کەوتوونە بەردەم کۆمەڵکوژی لەلایەن ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستیەوەو بەهۆی بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، تووشی دڕندەکاریەکی قێزەون بوونەوە ڕاگەیاند.

ئەو خەڵکە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریڤ لەو شەڕەو ڕزگارکردنی پیرۆزیە ئیسلامیەکان ڕاگەیاندو پاڵپشتیشیان کرد لە هێرشی هێزی چەکداری یەمەن بۆسەر ئەمریکاو ئینگلیزو ڕژیمی زایۆنیست.

ئەو ناڕازیانە ڕوو لە ئەمریکاو ئینگلیز ڕایانگەیاند کە  هیچ کات ناتوانن لایەنگری بکەن لەو ڕژیمە لەبەرامبەر هەڵمەتەکانی ئێمەداو هەڵوێستمان پێ بگۆڕن.

سەرپەیڤ