لەقاودران وئاشکرابوونی فایلی دەنگیی "گالانت" لەبارەی داهاتووی فەلەستین ودەوروڕۆڵی ئەمریکا
May 21, 2024 15:49 Asia/Tehran
ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی "سەما" بە گیڕانەوە لە میدیاکانی ئیسرائیل "ئای پی بی سی" وتی: ئەم کۆمپانیامیدییە ئیسرائیلیە ئاگاداری تازەی بڵاوکردوەتەوە، کەتیدا "یوئاوگالانت" وەزیری شەڕی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەبارەی پێوەندی لەگەڵ واشنتۆن وچاوەڕوانیەکانی ناوبراولەبارەی ئیدارەی کەرتی غەززە لەداهاتووی دوای شەڕەکەی وحکۆمەتی فەلەستین قسە ی کردووە
گالانت لە قسەتۆمارکراوە ئاشکراکراوەکان لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی پارتی لیکودلە پەرلەمان وتی: " ئەمریکیەکان ئێستاکە دەزانن لە دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە غەززە نابێت وهیچ وڵاتێکی فەلەستینیش بوونی نابێت ولەم نێوانە دا قسەو بیروڕادەربڕینە گشتیەکانی ئەمریکا هیچ گرینگ نیە.
ئەم ئاژانسە هەواڵیە وتی: گالانت لەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی "ئەم قسەوبیروڕادەربڕینانە لەبیربەرنەوە ، ئەوان دەزانن کەئەمە بەئەنجام ناگات، نەبەم حکۆمەتەوە ونەلەگەڵ هیچ حکۆمەتێکی تر چۆنکە ئیسرائیل تەحموڵی ناکات. گاڵانت وتی : ئێمە بەهیچ شەرت ومەرجێک بەهیچ لەونێک حکۆمەتی حەماس بەسەر غەززە قەبوڵ ناکەین وبەڵام لەبارەی کۆنترۆڵی ناسەربازی " ئیسرائیل " لەسەر غەززە ، دەبێ بڵیم کە ئێمە پێویستمان بە چوارلەشکەر هەیە کە سوپا دەبێت بە جۆرێک خاوەنی ئەوان بێت... هەزاران سەرباز لەدڕێژایی چەندین ساڵ گیانی خۆیان لەم بوارەدا لەدەس ئەدەن وئەم کارە هەموو سەرنج وبارستا بنەڕەتیەکانی " ئیسرائیل " بەشێوەی بەربڵاو ولەبواری ئاسایشتی وبەشێوەی تایبەت بەرەوغەززە دەبات وخراپتر لەوە ئەمەیە کە ئێمە ناچاردەبین لە شوێنگەلی زۆرگرینگ بەشداری خۆمان کەم کەینەوە