خێزانی گیراوانی زایۆنی ڕوو لە نەتانیاهو : یا منداڵەکانمان ئازاد بکەن یان دەست لەکاربکێشنەوە
خێزانی گیراوانی زایۆنی هاوکات لەگەڵ درێژەی خۆپێشاندانەکان لە تەلاویڤ، داوایان لە ئەندامانی کابینەی ئەو ڕژێمە کرد یا لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە بۆ ئازادکرانی گیراوان، ڕێککەون یان دەست لەکاربکێشنەوە.
ئەو خێزانانە، لە شەقامە سەرەکییەکانی تەلاویڤ لەسەر عەرز دانیشتن و لەدژ کابینەی بێنیامین نەتانیاهوو دروشمیان دا.
نەیارەتی بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی لەگەڵ ئاگربەس لە کەرتی غەززە، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکرانی گیراوانی زایۆنی لەهەمبەر ئازادکرانی دیلکراوە فەلەستینیەکان لە زیندانەکانی ئەو رژێمەی، نامومکین کردووەو ژمارێک لەگیراوانی زایۆنی لە ئەنجامی بۆردومانی دڕندانەی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لەلایەن رژێمی تەلاویڤەوە، کوژراون. هەر ئەوەش بووەتە مایەی ناڕەزایەتی دەربڕینی بەرفراوانی خێزانی ئەو گیراوانە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان. لەکاتێکدا کە ئەوان خوازیاری ڕێککەوتن لەگەڵ حەماسن بۆ ئازادکرانی گیراوەکانیان لەهەمبەر ئازادکرانی دیلە فەلەستینیەکان، نەتانیاهوو کە دڵنیایە لەوەی پاش کۆتایی هاتنی شەڕ، بەتۆمەتی گەندەڵیی دادگەیی دەکرێ، کۆسپ و لەمپەر دەخاتەبەردەم هەرچەشنە ڕێککەوتنێک لەوبارەوە.