پەلاماری چەکدارانی زایۆنیست بۆسەر ناڕازیەکانی شەڕ لە تلاویڤ
May 26, 2024 14:20 Asia/Tehran
خۆپیشاندانێکی بەربڵاو دژبە کابینەکەی نەتانیاهۆ لە شارە جۆربەجۆرەکانی خاکی داگیرکراو بۆوێنە تلاویڤ و قودس و قیساریەو چەند شارێکی دیکە بەڕێوە چوو
شارۆچکە نشینە زایۆنیستەکان لە خۆپیشاندانەکەیان دا دیسانەوە پێداگریان کرد لەسەر پێویستی وەلانانی نەتانیاهۆو واژۆکردنی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی گیراوەکان لەگەڵ دیلە فەلەستینیەکان.
بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان ڕایانگفەیاند کە لەنێوبردنی حەماس و ڕادەستکردنەوەی گیراوەکان بانگەشەیەکی پڕوپووچ و بێ بنەمایە.
ئەو بنەماڵانە هەروەها پێداگریشیان کرد کە بەبێ تەواوبوونی ئەو شیڕە هیچ ئاڵوگۆڕێکی گیراوەکان بەڕێوە ناچی و زۆربەیان لایەنگری دەکەن لە ڕاگیرانی ئەو شەڕەو هاتنەوەی گیراوەکانیان.
خۆپیشاندەرەکان چەندین وێنەی گیراوەکانیان بەدەستەوەیەو لەوەها دۆخێک دا پۆلیس بەگژیان دا دەچێ.