حوزه‌یران 03, 2024 08:56 Asia/Tehran

ناوەندی بەرپرسی کاروباری دیلە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند؛ ڕژێمی داگیرکەر لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا هەشتا پەیامنێری فەلەستینی قۆڵبەست کردووە.

ناوەندی  بەرپرسی کاروباری دیلە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند: لەم هەژمارە شەست و هەشتیان پەیامنێرانی کەرتی ڕۆژاوان و ئەوانی دیکە سەر بە کەرتی غەززە.

ڕژێمی داگیرکەر لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە شەڕێکی خوێناوی و کاولکەری دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە وەڕێخستووە و زۆربەی بینا و باڵاخانەکان و ناوەندە گرینگەکانی غەززەی تیا بردووە و کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەی وەڕیخستووە کە بۆتە هۆی ئەوەی هەژمارێکی زۆر لە خەڵکی غەززە بەتایبەت منداڵان بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لە دەست بدەن.

لیژنەی بەرپرسی کاروباری دیلەکان و ئازادکراوانیش ڕایگەیاندووە کە هێزی داگیرکەری ئیسراییلی لە ماوەی بیستو چوار کاتژمێری ڕابردوودا دە فەلەستینیی دیکەی لە کەرتی ڕۆژاوا قۆڵبەست کردووە. لە نێو گیراواندا منداڵێک و چەن کۆنەدیلیش دەبیندرێن.

سەرپەیڤ