زایۆنیستە توندڕەوەکانیش چوونەتە ڕیزی نەیارانی نتانیاهۆ
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر، زایۆنیستە توندڕەوەکان کە بەرلەمە لایەنگری نتانیاهو بوون چوونەتە ڕیژی نەیارانی نتانیاهو.
دوای ناڕەزایەتییەکان بە دژی چاکسازی دادەڤانی، بنەماڵەی دیلە زایۆنیستەکان، وەستانی شەڕ و نەیارانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیست حاریدیمەکان وەکوو زایۆنیستە توندڕەوەکانیش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەڕبڕین بەرامبەر سیاسەت و کردەوەکانی نتانیاهو ، چەند شەقامی تەل ئەبیبیان داخست.
حاریدیمەکان دوای داخستنی ژومارێک لە شەقامەکانی تەل ئەبیب بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سیاسەتەکانی نتانساهو لەگەڵ پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی تێکهەڵچوون.
ژومارێکی دیکەی جووەکانیش لە قودس و لە نیزیکی بینای دادەڤانی باڵا دەستیان دایە خۆپیشاندان و لەگەڵ پۆلیس تێک هەڵچوون و لانیکەم شازدە کەس لەوان گیران.
پۆلیسی تەل ئەبیب کە دوێشەو لەگەڵ نەیارانی هاوپەیمانیی نەتانیاهو و بنەماڵەی دیلە زایۆنییەکان تێک هەڵچوو بوون ئەمڕۆژیش بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی جووە توندڕەوەکان لە گازی فرمێسک هێن ، ئوتوموبیل ئاوپژێن و پۆلیسی ئەسپ سوار کەڵکیان وەرگرت.