هێرشی تووندی لاپید بۆ سەر نەتانیاهوو
حوزهیران 04, 2024 14:30 Asia/Tehran
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی دیسان بە تووندی هێرشی کردە سەر نەتانیاهوو و کابینەکەی و خوازیاری جێبەجێ کرانی خێرای ڕێککەوتنی دیلبەدیل بوو.
"یائیر لاپید" سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی پێیداگرت لە سەر پێویستیی جێبەجێ کرانی خێرای ڕێککەوتنی دیلبەدیل و وتی: دەستبەسەرکراوانی ئێمە هەر ڕۆژ لە غەززە گیانیان دەست دەدەن و ئێمە تەواو پێویستمان بەوەیە کە بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ فەلەستینییەکان بۆ گەڕاندنەوەیان. لاپید جەختیشی کرد: بن گوێر و سمۆتریچ خوایاری دامەزرانی دۆخی نائاسایی لە غەززەن و ئیتر هیچ گرینگ نییە بۆیان کە چی بە سەر دەستبەسەرکراوانی ئێمە دێت.
شایانی باسە بە تێپەڕینی هەشت مانگ بە سەر شەڕی غەززە، ڕژێمی زایۆنی نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجە سەربازییەکانی. کاربەدەستانی زایۆنیش بە ئاشکرا دان بەو راستییەدا دەنێن.