نەعیم قاسم: ئامادەی شەڕێکی تۆکمە و تەواوی دژ بە ئیسراییلین
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان پێیداگرت لە سەر ئامادەیی خەباتکارانی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە شەڕێکی گشتداگر لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.
نەعیم قاسم وتیشی: هەر کردەویەکی ڕژێمی زایۆنی لە پێناو شەڕنانەوەی دژ بە لوبنان، کاولکاریی و وێرانییەکی زیاتری لە فەلەستینی داگیرکراو بەدواوە دەبی.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان راشکاوانە ڕایگەیاند: بڕیاری ئێمە لە سەر پەرەپێنەدرانی بازنەی شەڕە، بەڵام بێتوو ئەوە بە سەرمان داسەپێندرێ، ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوشەکەین.
نەعیم قاسم وتیشی: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هەڕەشە و گوڕەشەگەلێکمان لێکراوە و لە وەڵامدا وتوومانە کە باروودۆخی بەرەی لوبنان پێوەندی بە بەرەی غەززەوە هەیە. ئێمە بە پێی ماک و شوناسی ئەم شەڕە، بەشێکی بچووکی تواناکانمان بەکارهێناوە.
ناوبراو سەبارەت بە کردەوەکانی ئەمریکایش رایگەیاند: پێشنیارەکانی جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربڕ بەدوور لە واقیعە و هێنانەئارای ئەو پێشنیارانە لە ئاراستەی ئامانجگەلی هەڵبژاردەیی ناوخۆییە. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە واشینگتۆن مەسەلەی ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە بە هەند ناگرێ و هەوڵی لێبڕشتانەی بۆ نادات.