حوزه‌یران 06, 2024 13:15 Asia/Tehran

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند شەست ناوچە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە شایەتی خۆپیشاندان بوو کە تێیدا پێداگری کرا لەسەر پێویستی مۆر کرانی ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی دیلەکانی فەلەستینی و گیراوانی زایۆنیستی.

بەپێی ڕاپۆرتی  میدیاکان، خوپیشاندان لە زۆرتر لە شەست ناوچە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ داواکاری بەمەبەستی ڕێککەوتنی خێرا لەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین بە مەبەستی ئال و وێری  دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی  زایۆنیستی بەڕێوە چوو.

خۆیشاندەرانی ناڕازی لە تەل ئەبیل ڕێگە سەرەکییەکانیان داخست بوو  . 

کەناڵی دوازدەی ڕژێمی زایونیستیش  ڕایگەیاند کە ناڕازیان لە تەل ئەبیب  بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر درێژەی شەڕ و نەبوونی بەرنامەیەک لەلایەن  کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئاڵ و وێری  دیلە کانی فەلەستینی و گیراوانی زایۆنیستی شەقامە سەرەکییەکانیان داخست.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند  کە پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ زایۆنیستە ناڕازییەکان  کە خوازیاری  ئاڵ و وێری  دیلە فەلەستینییەکان و گیراوانی زایۆنیستی بوون  تێکهەڵچوون.

سەرپەیڤ