خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە تێلاڤیڤ دژ بە نەتانیاهوو
نەیارانی نەتانیاهوو و بنەماڵەکانی دەستبەسەرگیراوانی زایۆنی دیسان لە شەقامەکانی تێلاڤیڤ کۆ بوونوە و دژ بە کابینەکەی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە تێلاڤیڤ، خوازیاری ڕێککەوتنی هەرچی خێراتر لە سەر مامەڵەی دیلبەدیل لە غەززە بوون.
شارۆچکەنشینانی ناڕازی لە خۆپیشاندانەکەیاندا بە دروشم وتنەوە دژ بە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ، خوازیاری ڕووخانی کابینەی ئێستای ئەم ڕژێمە بوون.
ژمارێک لە ژیدەرە عبری زمانەکانیش راپۆرتیان داوە کە لە ژمارێک شارۆچکەی دیکەیشدا خۆپیشاندانی لەو چەشنە بەردەوامە.
ئەم خۆپیشاندانانە لە کاتێکدایە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی شەممە بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراونی زایۆنی لە غەززە دەستی دایە بۆردومان کردنی ئۆردوگای نوسەیرات کە لە ناوەراستی کەرتی غەززەدا هەڵکەوتووە. بە هۆی ئەو بۆردومانەوە، ٢١٠ فەلەستینی شەهید بوون و ٤٠٠ کەسیشیان بریندار.