حوزه‌یران 10, 2024 13:31 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەم هێزانە پاپۆڕشکێنی هێزی دەریایی بەریتانیایان لە زەریای سوور و دوو گەمیی سەر بە ڕژێمی زایۆنییان لە دوو هەڵمەتدا و بە مووشەکی بالستیک پێکاوە.

سەرتیپ یەحیا سەریع ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئێمە  لە دەریای سووردا بە مووشکی بالستیک هێرشمان کردۆتە سەر پاپۆڕشکێنی دایمۆند سەر بە هێزی دەریایی ئینگلیز و دوو گەمیی دوژمنی زایۆنی.

ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئێمە لەو هێرشە، یارمەتیدانی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و وەڵام دانەوەی قەڵاچۆکرانی فەلەستینییەکان لە ئۆردوگای نوسەیراتدایە. 

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕاشیگەیاند: لە دوو هەڵمەتی جیاجیادا لە دەریای سوور گەمیی "نۆردرنی" ئاوری تێبەربوو و گەمیی "ئم ئس سی تاویشی" ـیش هێرشی کرایە سەر.

ناوبراو وتی: ئەم دوو گەمییە بە پێی راگەیاندنی فەرمی، یاسای قەدەغەی هاتووچۆ بەرەو بەندەرەکانی ڕژێمی ئیسراییلیان بنپێ کردبوو. 

سەرپەیڤ