حوزه‌یران 12, 2024 14:09 Asia/Tehran

بەشداربووانی کۆبوونەوەی وەڵامی مرۆڤدۆستانەی خێرا لە غەززە لە کۆتایی دا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێیانداگرت کە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕ لەم کەرتە و ڕیزگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا هاتووە: ئێمە سوورو  پیداگرین لە سەر گرینگایەتیی ناوبژیوانیی مسر، قەتەر و ئەمریکا بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕێکی پاوەجێ لە کەرتی غەززە.

بەشداربووان جەختیان کرد: کەرتی غەززە بەشی جیانەکراوە لە خاکی داگیرکراوی فەلەستینە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دامەزرانی ئاگربڕی خێرا و پاوەجێ دەبێ ڕێزی لێ بگیردرێ و ئازادکرانی خێرا و بێ شەرت و مەرجی هەموو دیلەکان بگرێتەوە. 

سەرپەیڤ