داوای گەلی ئوردون بۆ پێبەند بوونی تاقمە خۆڕاگرەكان بە داواكارییەكانیان
هەزاران ئوردونی لەڕێ و ڕەسمێكی بەشكۆ كە بزووتنەوەی ئیسلامی و كۆگەی نەتەوەیی بو داكۆكی كردن لە خۆڕاگری و پاراستنی نیشتمان لە نیزیكایەتی ئەمریكا لە ئەمانی پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوەیان برد بوو ، بەشدارییان كرد .
ئامانج لەم ڕێپێوانە ئیدانە كردنی ڕەگەزكوژی خەڵكی سیڤیلی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییە كە بەپێی داكۆكی سەربازی و سیاسی و ئابووریی ئەمریكاوە ئەنجام دەبێت.بەشداران لەم ڕێپێوانە وتیان ئێمە پێبەندی پەیمان و بەڵێنمان دەمێنینەوە و داكۆكی لە برایانمان لە غەززە و خۆڕاگری ڕەوای ئەوان دەكەین .ئەمریكا لە سەرووی تیرۆریزم بووە و بەرپرسی سەرەكی خوێنی ڕژاوی فەلەستینییەكان لە غەززە یە .
خالد جەهەنی ئەندامی كۆبوونەوەی نەتەتەوەیی داكۆكی لە خۆڕاگری وتی : سەرباری تیرۆریزم و ئەو كوشت وبڕەی بە پێی داكۆكی ئەمریكا لە غەززە ئەنجام دەبێت، ئەم خەڵكە داكۆكی خۆیان لە خۆڕاگری درێژە پێ دەدەن كەوایە ئەمریكا وەك لایەنگری دوژمنی زایۆنیستی بەرپرسی كوشت و بڕی خەڵكی غەززەیە.
بەشداران لەم ڕێ وڕەسمە داوایان لە تاقمە خۆڕاگرەكانی فەلەستین كرد لە وتووێژەكان دا پێبەندی خواستەكانیان لە بواری ئازادكرانی فەلەستین، مافی دیاریكردنی چارەنووسیان و چوونەدەری بە تەواوی چەكدارانی زایۆنیست لە غەززە بن .
لەم ڕێپێوانەدا خەڵكی ئوردون داوایان لە حكومەتەكانی عەرەب كرد پێوەندییان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریكا بپچڕێن و دەست لە پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری و دیپلوماتیكی ئەم ڕژێمانە هەڵگرن و كۆتایی بێنن بە دزەكردنی ئەمریكا لە جیهانی عەرەب.