حوزه‌یران 19, 2024 13:30 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ زەبری گورچکبڕی هێزەکانی خۆڕاگری لە داگیرکەرانی جێگیر لە کەرتی غەزە، زایۆنیستەکان دانیان نا بە ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ تەڵەی تەقینەوەو دژواری شەرەکەیان لە شاری رەفەح.

هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ەرتی غەزە میدیاکانی ئەو ڕژیمە ڕایانگەیاند کە ئاژیری مەترسی لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی دەوری ئەو کەرتە وەدەنگ هاتوەو ڕاشیانگەیاند کە لەمانگی نوامری رابردوەوە ئەوە یەکەم جارە کە دەنگی ئاژیری مەترسی لەو شوێنە دەبیسترێ.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە هەواڵدەریە فەلەستینیەکانیش ڕایانگەیاند کە شەڕێکی قورس لەنێوان خەباتگێرانی خۆڕاگری فەلەستین و داگیرکەران لە هێڵەکانی شاری ڕەفەح لەئارادایە.

گوردانەکانی موجاهیدینی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە ناوەندی فەرماندەرایەتی دوژمنی زایۆنیستی لە شەڕگەی نێتساریم ڕاکێت باران کردوەو کاناڵ ١٢ی ئەو ڕژیمەش ڕایگەیاند کە بۆیەکەم جار خۆفڕێک لە کەرتی غەزەوە بەر شارۆچکەکانی دەوروبەری ئەو کەرتە کەوتوە.

سەرپەیڤ