داننانی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست بە کوژرانی ٢ ئەفسەرو سەربازو بریندار بوونی ٨ کەسی دیکەشیان
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی دانی نا بە کوژرانی ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکەی لەمیانەی شەڕەکەی کەرتی غەزە، کە بەمجۆرە ژومارەی کوژراوەکانیان لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوەوە تاکوو ئێستا گەیشتە ٦٦٤ کەس.
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەینی دانی نا بە کوژرانی ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکەو برینداربوونی ٨ کەس لەمیانەی شەڕەکەی کەرتی غەزە، کە دۆخی سێ کەس لەو بریندارانە بە شپرزە ڕاگەیاندراوە.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندرانی ئەو هەواڵە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا، ژومارەی ئەفسەرو سەربازە کوژراوەکانیان گەیشتە ٦٦٤ کەس و ئەرتەشی داگیرکەر ڕایگەیاندکە کوژراوی گوردانی نۆهەزارو دووسەدو سێی تیپی ئیسکەندەریە کە بنکەکەی لە تلاویڤە.
خۆڕاگری فەلەستین دوێنێ لەدوای هەڵمەتی چاودێری چەند ڕۆژەی شەقامی بەحری باشوری گەڕەکی تەلسوڵتان لە ڕۆژئاوای ڕەفەح بۆسەیەکی بە بۆمبی چندراو بەڕێوە برد کە لکەمیانەی دا زڕیپۆشەکانی ئەو ڕژیمەی کردە ئامانج، خۆڕاگری بەردەوام دەبێ لەسەر بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو هێزە داگیرکەرەکانەی کە خەریکی دزەکردنە نێو کەرتی غەزەدا بوون و زیانێکی گەورەیان لەلایەنی گیانی و جبەخانەیەوە لێ وەشاندن.
ئەرتەشی داگیرکەر ڕۆژی پێنج شەمئیش ڕایگەیاند کە لەدەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ءێستا سێ هەزارو هەشتسەدو شەست سەربازی ڵێ بریندار بوون، کە هەزارو نۆسەدو چلو حەوت کەسیان لە دەسثێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا بریندار بوون.