حوزه‌یران 22, 2024 21:54 Asia/Tehran
  • هێرشی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی چەکدارانی زایۆنیست لە شارۆچکەی

حیزبوڵڵای لوبنان، بینایەکی چەکدارانی رژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی ئەلمەنارە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی بە چەکی شیاو پێکا.

خۆڕاگریی ئیسلامیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند؛ هێرشی کردۆتەسەر شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی لە شارۆچکەی ئەلمەنارە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو. لە بەیاننامەی حیزبوڵڵا لەبارەی ئەو هێرشەدا هاتووە: بۆ داکۆکی لە گەلی پاوەجێ و خۆراگر و ئازا و دلێری فەلەستین لە کەرتی غەززەو وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر گوندولادێکان و ماڵی خەڵکی مەدەنی لە باشوری لوبنان و بەتایبەت شارۆچکەی "میس جەبەل"، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە باڵەخانەیەکی چەکدارانی دوژمنیان لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی ئەلمەنارە بە چەکی شیاو و بەشێوەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج.ئەو بەیاننامەی حیزبوڵڵا لە کاتێکدا دەرکراوە کە رادیۆ سوپای رژیمی داگیرکەریش رایگەیاند، دوو مووشەکی دژە زرێی لە باشورەوە گرتۆتە شارۆچکەی زایۆنیستیی ئەلمەنارە.

سەرپەیڤ