حوزه‌یران 24, 2024 10:20 Asia/Tehran

توێژکارێکی ناسراوی جیهانی عەرەب وێڕای ئاماژە بە هەڵاتنی بەکۆمەڵی زایۆنیستەکان لە خاکی داگیرکراوی فەلەستینەوە بەرەو ئوروپاو ناوچەکانی دیکەی جیهان ئەویش لەسەروبەندی پەرەگرتنی شەڕی نێوان حیزبوڵڵاو ڕژیمی زایۆنیستی قسەی لە چوار هۆکار کرد کە پەرە دەدەنە ئەو پرۆسە.

عەبدولباری عوتوان"ی توێژکاری بەنێوبانگی جیهانی عەرەب لەمیانەی گوتارێک لە ڕۆژنامی رەئی یەوم" ئاماژەی کردۆتە هەڵاتنی زایۆنیستەکان لە خاکی داگیرکراو، هاوکات لەگەڵ بەهێزبوونی ئەگەری بەربڵاوبوونی شەری هەمەلایەنەی حیزبوڵڵا لەگەڵ زایۆنیستەکان و نوسیویەتی: بێتوو درۆکانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیری زایۆنیستەکان کە زۆرجار ئامانجی خۆی لە پەلامارو کۆمەلکوژکردنی خەڵکی غەزەی بە سەرکەوتنی ڕەهاو گەڕاندنەوەی گیراوەکانی و لەنێوبردنی حەماس زانیوە وەلا بنێین لە ڕوداوەکانی هەنوکە تێدەگەین کە ئامانجی ڕاستەقینە چۆڵکردنی غەزەو کۆچی بەزۆرەملی زۆرتر لە دووملوێن لە خەڵکەکەی بەرەو بیابانی سینای میسرو ناوچەگەلی تر بۆوێنە ئەمریکاو ئیسپانیاو ئوروپاو ئوسترولیا بوو.

ئەو توێژکارە عەرەبە لە درێژەدا وتی ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بۆتەوەو ئەو پیلانە نەگبەتە داوێنی خدی زایۆنیست و ذەڵالەکانی گرتوە، چونکە کۆچی پێچەوانە لە خاکی داگیرکراوەوە بەرەو دەرەوە دەستی پێکردوەو لەم ڕۆژانەدا هەڵاتنی بەسەدان هەزار فەلەستینی بەدی دەکەین بەرەو ناوچە دڵنیاکان ئوروپاو ئەمریکای باکور جا چ بۆ درێژەدان بە هاووڵاتی بوونی خۆیان و باوک و باپیریان لە ئوروپا بەتایبەت لە ئاڵمانیا یان بۆ وەرگرتنی مافی دیکە لە وڵاتانی تر.

سەرپەیڤ