حوزه‌یران 27, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، دانیشتووانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان دژ بە کابینەی رژێمی زایۆنیستی خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنی بوون.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی، ژمارێک لە بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی لە غەززە هاوڕێ لەگەڵ لایەنگرانیان ئەمڕۆ دژ بە "بێنیامین نەتانیاهو" لە "رەعنانا" هەڵکەوتوو لە باکوری تەلاویڤ خۆپێشاندانیان کردو خوزایاری ڕەزامەندیی دەربڕینی کابینەی رژیمی زایۆنی بوون لەگەڵ ڕێککەوتن لەسەر پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنیستی.

هاوکات میدیا عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند، تاقمێک لە دانیشتووانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە باشوری رۆژهەڵاتی "حەیفا" لەباکوری فەلەستینی داگیرکراویش دژ بە نەتانیاهو خۆپێشاندانیان کردووە. بەپێی ئەو راپۆرە، ناڕازییان لە حەیفا، چوار ڕێی سەرەکی هەڵکەوتوو لە نزیک ناوچەی "وادی عارە" لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەو شارەیان داخست و خوازیاری واژۆکرانی ڕیککەوتننامەی گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنی بوون لەلایەن کابینەی نەتانیاهو-وە.

سەرچاوە عیبریەکان هەروەها ڕایانگەیاند، خۆپێشاندان دژ بە نەتانیاهو لە پەنجا شوێن لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و هاوکات لە نیۆیۆرک خەریکە بەڕێوە دەچێ و خۆپێشاندەرانی نارازی خوازیاری وەستانی شەر و گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنین. زایۆنییەکان و خێزانی گیراوانی زایۆنیست، نەتانیاهو و کابینە توندڕەوەکەی بە تاوانباری شکست هێنان لە شەڕی غەززەو مانەوەی منداڵەکانیان لە بەندیخانەدا دەزانن.

سەرپەیڤ