ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە نزیک بنکەیەکی سەربازی زایۆنیستەکان لە قودسی داگیرکراو
سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەم ئاگرێکی بەربڵاو لە نزیک بنکەیەکی سەربازی زایۆنیستەکان لە دەڤەری "جەبەل موشاریف"ی بەشی رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو سەری هەڵدا.
ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاولە نزیک بنکەی عوفریت ڕوی داو ١٢ ئیکیپی ئاگرکوژێنەوە دەستیان دایە دامرکاندنی ئەو ئاگرە.
پولیس ڕایگەیاند کە لەئاکامی ئەو ئاگرسەرهەڵدانە لە کەوشەنی چۆڵی نزیک ئەو بنکە و زانکۆی عیبری لە قودسی داگیرکراو ڕوی داوەو هاریکاری دەکا لەگەڵ ئیکیپە ئاگرکوژینەوەکان
ڕادیۆی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست رایگەیاند کە پۆلیس وتویەتی کە لەم قۆناغەدا هیچ مەترسیەک هەڕەسە لە خەڵکی نێستەجێی ئەو دەڤەرەو بنکەی سەربازی و کەڵکوەرگرەکانی جادەو بینای زانکۆو بیناکانی دیکە ناکا.
بەوتەی پۆلیس لەو ئاگرەدا هیچ کەس نەکوژراوەو خەریکی تاوتوێی ئەوەیە کە ئاخۆ بە ئانقەست بوە یان نا، سەرچاوە خۆجێیەکان لە شارۆچکەی عیساویەی قودسیش ڕایگەیاند کە چەکدارە داگیرکەرەکان بەدەست کەسێکی گومانلێکراوێکدا دەگەڕێن کە رەنگە بە کۆکتێل مولۆتۆف ئەو شارۆچکەی ئاگر دابێ.