حوزه‌یران 28, 2024 07:06 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی پێشوی ڕژیمی زایۆنیست وێرای ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لە هەڵاتنی زایۆنیستەکان لە خاکی داگیرکراو، داوای لێکردن تاکوو لەبەر بارودۆخی هەنوکەی ئەو ڕژیمە لە خاکی داگیرکراودا بمێننەوەو ڕا نەکەن.

 نەفتالی بنێت" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەنوکە لە دژوارترین دۆخ دان و لە شەڕدا لە تێکشکانین و تووشی بایکۆت و تەریکخرانەوە لە کۆمەڵگەی جیهانی بووین، وتی: هەرئێستا ١٢٠ زایۆنیست هەروا لەبەردەستی هێزی خۆڕاگری دا گیراون و کەس و کارەکەیان ماتەمبارن و دەڤەری جەلیل بۆتە کەلاوەو چۆڵن کراوەو بەهەزاران کەسیش دەربەدەرو پەرتەوازە بوون، بەڵام تەنانەت لەوەها دۆخێکیش دا وەزیرەکان لەبیری خۆیان دان و کۆنتڕۆڵی ئابوری لەکیس چوەو تووشی کورتهێنانی ئابوری بووین.

سەرۆک وەزیرانی پێشوی ڕژیمی زایۆنیست، پێداگری کرد کە ئەوەتا ئێستا لە چال کەوتوین و تەنیا شتێک کە نیگەرانم دەکا قسەو باسی شارۆچکە نشینەکانە سەبارەت بە بەجێ هێشتنی خاکی داگیرکراو.

ناوبراو لەکۆتایی دا داوای لە زایۆنیستەکان کرد کە فەلەستینی داگیرکراو چۆڵ نەکەن و هەروا بمێننەوە.

لەدوای تێپەڕینی نزیکەی نۆ مانگ بەسەر دەستدرێژکاری بەبێ ئاکام و دەسکەوتی زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزە ، ئەو ڕژیمە بەردەوام زۆرتر بەنێو زەڵکاوی قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی خۆی دا ڕۆدەچی.

سەرپەیڤ