ته‌مووز 01, 2024 13:45 Asia/Tehran
  • هێرشی قورسی مووشەکی خۆڕاگری: ٧ئاژیری مەترسی لە ١٥ خولەک داو هاوێژرانی ٢٠ مووشەک بەرەو دەڤەری ئەشکول

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە خۆڕاگری فەلەستین هەڵمەتێکی توندی بە مووشەکی کردۆتە سەر شارۆچکە زایۆنیستنشینەکانی دەوری کەرتی غەزە بۆوێنە دەڤەری ئیشکول.

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە دەنگی ئاژیری مەترسی لە "کیزویم"ی دەوری کەرتی غەزەو دەڤەری "عەین سالسە"ی ئەو کەرتە بیستراوە.

هاوکات ڕادیۆی ڕژیمی زایۆنیست ڕایگەیاند کە دەنگی ئاژیری مەترسی لەماوەی ١٥ خولەک دا حەوت جار دەنگی ئاژیری مەترسی لەنێو شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان وەدەنگ هاتوە.

هەواڵدەریە زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە شەپۆلێکی قورسی هەڵمەتی بە مووشەک بۆسەر"عەین هیشلوشا"ی دەوری غەزە بەڕێوە چوەو هاوکات دەنگی ئاژیری مەترسی لەماوەی ١٥ خولەک دا حەوت جار دەنگی ئاژیری مەترسی لەنێو شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بۆوێنە کیزویم، نیرعوز، عین سالسە، حولیت، سوفا سدیەو ئابڕاهام و نیریم وەدەنگ هاتوەو بە توندی هێرش کراوەتە سەریان.

ڕادیۆی ئەرتەشی ئەو رژیمەش ڕایگەیاند کە ٢٠ مووشەک لە کەرتی غەزەوە هاوێژراونە شارۆچکەکانی لیژنەی ناوچەیی ئیشکول.

سەرپەیڤ