ته‌مووز 02, 2024 10:17 Asia/Tehran

ئەندامێکی دەستلەکارکێشاوەی کابینەکەی ڕژیمی زایۆنیستی وتی تۆڕەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی خەریکی لەنێوبردنی سیستماتیکی ئاسایشی ڕژیمی زایۆنیستیە.

گادی ئایزینکووت" لە نوێترین هەڵوێستی بە تانەو گاڵتەپێکردنەوە وتی کە کابینەکەی ڕژیمی زایۆنیستی لەدەستی سەرۆک وەزیرانی توندئاژۆدایەو بە کابینەی بیزالیل ئیسمۆتریچ"ی وەزیری دارایی و ئیتمار بن گویری وەزیری هەواڵگری نێوخۆیی زانی و وتی:

کابینەکەی بیزالیل ئیسمۆتریچ و ئیتمار بن گویر بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ هەروا درێژە دەدەنە لێکبڵاوکردن و کاولکردنی سیستماتیکی هەواڵگری نێوخۆیی و زیان گەیاندنە بەرژەوەندی زایۆنیستەکان.

وەک پشت ڕاستکردنەوە پەسەندی وتەکەی ناوبراو سەبارەت بە گیرانی کابینە لەلایەن وەزیرانی توندئاژۆوە ئیتماربن گویری وەزیری هەواڵگری نێوخۆیی ئەو ڕژیمە دیسانەوە هەڕەشەی لە نەتانیاهۆ کرد کە بێتوو داخوازیەکانی قەبووڵ نەکا لە کابینەکەی دەچێتەدەرو تووشی شکستی دەکا.

ناوبراو وتی کە نەتانیاهۆ دەزانێ کە بێتوو ئەو شەڕە کۆتای پێ بهێنێ من لە کابینەدا نامێنمەوەو ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس قەدەغەیەو ئەوە سەبارەت بە باکوری کەرتی غەزەش هەر لەبەرچاو دەگرین.

سەرپەیڤ