ته‌مووز 02, 2024 09:17 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە دەریای سوور، دەریای عەرەب، ئۆقیانووسی هیند و دەریای مەدیتەرانە چوار ئۆپەراسیۆنی جیاجیایان بەڕێوە بردووە.

یەحیا سەریع ڕاشیگەیاند: لە پێناو پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و خەباتکارانیان و لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین لە  کەرتی غەززە و وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن، هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە چوار هەڵمەتی سەربازیی بێوێنەدا هێرشیان کردە سەر چوار گەمیی سێگۆشەی شەڕاشۆیی ئەمریکا، ئینگلیز و ئیسراییل.

هێزی مووشەکیی  یەمەن گەمیی ئیسراییلیی "ئم ئس سی یونیفیک"ی لە دەریای عەرەب کوتا، گەمیی ئینگلیزی "ئانویڵ پۆینت"ی لە ئۆقیانووسی هیند پێکا، گەمیی نەوتهەڵگریی ئەمریکایی "دێلۆنیکس"ی لە دەریای سوور مووشەکباران کرد و لە دەریای مەدەیترانەیشدا هێرشی کردە سەر گەمیی لاکی سەیلۆری ئەمریکایی. 

سەرپەیڤ