ته‌مووز 04, 2024 11:15 Asia/Tehran

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست دانی نا بە برینداربوونی ٢٤ چەکداری ڕژیمەکەی لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست چوارشەممە دانی نا بەوەدا  کە لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو ٢٤ چەکداریان برینداربوون کە برینی ٢٣ کەسیان لەئاکامی شەڕەکەی کەرتی غەزەوە بوە.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست، ڕۆژی ڕابردووش ڕایگەیاند کە ٤٤ چەکداری لە ڕۆژانی یەکشەممەوە دووشەمە بریندار بوون و وتبووی کە ١٤ کەس لەو کەسانە لەشەڕەکەی غەزەدا بریندار بوون.

هەواڵدەریەکانی ئەو ڕژیمە هەر دوێنێ ڕاشیانگەیاند کە دوو چەکداری دیکەی ڕژیمەکەیان لە هێڵی نێتساریم"ی نێوەڕاستی ئەو کەرتەدا کوژراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ژومارەی بریندارەکانیان لەدەسپێکی شیرەوە گەیسطۆتە چوار هەزار کەس کە زۆرتر لە دوو هەزار کەسیان لەکاتی پەلاماردانی غەزەدا وایان بەسەر هاتوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە میدیاو چەند توێژکارێک ژومارەی کوژراوو برینداری ئەو ڕژیمەیان بەسەرنج دان بە سانسۆڕی لەڕادەبەدەری هەواڵی شەڕ لەلایەن کاربەدەستانی تلاویڤەوە بە زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە دەخەمڵێنن.

سەرپەیڤ