ئەلحوسی: وڵاتانی عەرەب دەبێ رژێمی زایۆنی بخەنەنێو لیستی ترۆریستیی خۆیانەوە
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: وڵاتانی عەرەبی، دوژمنی زایۆنی سەرباری تاوانکارییە سامناکەکانی ناخەنە نێو لیستی ترۆریستیی خۆیان.
سەید "عەبدولمەلک ئەلحوسی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی خۆیدا، خوازیاری گونجێندرانی ناوی رژێمی زایۆنیستی بوو لەنێو پێڕستی ترۆریستانداو وتی کە وڵاتانی عەرەب، حیزبوڵڵا وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستیی پۆلێن بەندیی دەکەن و کۆمکاری عەرەبیش ئەو پۆلێن کردنەی پشت ڕاست کردۆتەوە، بەڵام ئەو رژێمانە، دوژمنی زایۆنیستی سەرباری ئەنجامدانی تاوانە سامناکەکانی ناخەنەنێو پێڕستە ترۆریستییەکەیان.
سەید عەبدولمەلک ئەلحوسی وتیشی: هەرکەس کە شایەتی تاوانی ژینۆسایدی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بێ، دەزانێ کە بەشی زۆری قوربانیان، ژن و منداڵن، دوژمن بە خرابترین شێوە، ئەشکەنجەکردنی دیلە فەلەستینیەکان بەردەوام دەکاو ئەوان لە زیندانەکاندا بەبرسیی ڕادەگرێ.