ڕێپێوانی بەرفراوانی یەمەنییەکان بۆ پشتگریی خەڵکی غەززە
ڕێپێوانی بەرفراوانی یەمنییەکان بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی غەززە لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
خەڵکی یەمەن دوێنێ هەینی بۆ ڕاگەیاندنی نەتارەتی لەگەڵ پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەو شەرمەزارکردنی ئەو تاوان و کوش و بڕەی بەرامبەر خەڵکی سیڤیل دەیکا لە فەلەستینی داگیرکراو، لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە لەوان، سەعدە، عیمران، ئاب، ریمە، زالع و جوف هاتنەسەر شەقامەکان و بە گرتنەدەستی ئاڵای یەمەن و فەلەستین و پارچەنووسراوە بۆ نەیارەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا، لەدژ تاوانکاریی و جەنایاتی دڕندانەی رژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە غەززە کە لەبەرچاوی جیهانیان، ئەنجام دەگرێ، دروشمیان داو هاوکاری و خەمساردیی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەب بەرامبەر ئەو مەسەلەیان شەرمەزار کرد.
خۆپێشاندەران وێڕای داکۆکی لە هەڵمەتەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان و عێراق و هەڵمەتە هاوبەشەکانی هیزە چەکدارەکانی یەمەن لەگەڵ موقاوەمەی عێڕاق دژ بە دوژمنی زایۆنی، پەسنی بزووتنەوەی خوێندکاریی دەسپێبوو لە زانکۆکانی ئەمریکاو ئوروپایان دا کە بەرەوڕووی سانسۆری میدیاکان و کردەی سەرکوتکارانەو دادگەییکرانی زاڵمانەیە.