ته‌مووز 11, 2024 13:46 Asia/Tehran

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جارێکی دیکە پێی داگرت؛ کۆتایی هاتن یان درێژەی شەڕی نێوان موقاوەمەی لوبنان و رژێمی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە چارەنووسی شەڕی غەززە.

"نەعیم قاسم" یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەمڕۆکە قەیرانێکی مەزن بەهۆی پەلاماری رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە، دروست بووە، ئەگەر ئەمریکا پشتگریی هەمەلایەنەی لە رژێمی زایۆنیستی نەکردبا، ئەو شەڕە نۆ مانگی نەدەخایاند هەربۆیە ئەمریکا، بەرپرسی یەکەمی پاڵپشتیی لەو میکڕۆبە شێرپەنجەییەیە.

وتیشی: ئێستاکە باسی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەس هەیە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا ئەو ڕەوتە بەردەوام بکا، نەتانیاهو هەرگیز ناچێتەژێرباری ئاگربەس چونکە ئەمریکییەکان، نایخەنەژیر گوشار کە ئەگەر ئەو کارەیان کردبا، ناچار دەبوو پێملی ڕێککەوتن بێ.

نەعیم قاسم هەروەها وتی: بەرنامەی رژیمی زایۆنیستی ئەوە بوو کە لەماوەی سێ مانگدا ئەو شەڕ کۆتایی پێ بێنێ بەڵام شەڕ نۆ مانگی خایاندووەو نەتانیاهوش بەهیچ ئاکامێک نەگەیشتووەو ئەگەر بیەوێ زیاتر لەوە لە غەززەدا وەمینێ بەرەوڕووی شکستێکی قورستر دەبێ، بۆیە ئەگەر نەتانیاهو شەڕی غەززە بوەستینێ، خۆڕاگریی لوبنانیش هەڵمەتەکانی ڕادەگرێ بەڵام ئەگەر ئیسرائیل، ئەو شەڕە بەردەوام بکا، موقاوەمەش هێرشەکانی پەرەپێ دەدا.

سەرپەیڤ