کوژرانی سەربازیکی دیکەی ڕژێمی زایۆنی لەبەرەی باکووری
سوپای ڕژێمی زایۆپنی باسی کوژرانی ئەفسەرێکی کرد لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەرەی باکووریدا.
سوپای ڕژێمی داگیرکەر دانی ناوە بەوەیدا کە ئەفسەرێکی یەکەی ٩٣٠٨ لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەرەی باکووری و لە هێرشی درۆنی ڕۆژی پێنجشەممەی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر شارۆچکەی "کابری" کوژراوە. حیزبوڵلای لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکەی فەرماندەرێتیی گوردانی تۆپخانەی سەر بە لەشکری ١٤٦ی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی کابریدا.
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هەروەها کەرەستە جەنگییەکانی داگیرکەرانی ئیسراییلی لە بنکەی مالکییە و هێزەکانی داگیرکەری ئیسراییلی لە حەوش و حەساری بنکەی "حانیتا"ی مووشەکباران کرد و زەبری قورسی لە داگیرکەران دا. حیزبوڵلا هەروەها لە چوارەم ئۆپەراسیۆنیدا کەرەستە سیخوڕییەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی لە بنکەی "حدب یارین" و دوو باڵاخانە لە شارۆچکەی "شەتوولا" پێکا کە هێزی داگیرکەری ئیسراییلی تێیدا سەقامگیر بوون. حیزبوڵا هەروەها بنکەی زەرعەیتیشی بە مووشەکی بورکان پێکا. حیزبوڵا رۆژی پێنجشەممە لە هەڵمەتێکی دیکەیدا بنکەی "ڕەمسا"ی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو مووشەکباران کرد.