داخرانی ٤٦ هەزار کۆمپانی زایۆنیستی لەدەسپێکی شەرەکەی غەزەوە تاکوو ئێستا
هەواڵدەریەکی عیبری وێڕای ئاماژە بە لێکەوتە قورسە ئابوریەکانی شەڕەکەی غەزە بۆ ڕژیمی زایۆنیستی ڕاشیگەیاند کە لەدەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا ٤٦ هەزار کۆمپانی زایۆنیستی داخراون و واش چاوەڕوان دەکرێ کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژومارە بگاتە ٦٠ هەزار کۆمپانی.
لەسایەی لێکەوتە ئابوریە کاولکەرەکەی شەڕەکەی غەزە بۆ ڕژیمی زایۆنیست و هەروەها بەسەرنج دان بە کەمپەینی بایکۆتی بەرهەمی داگیرکەران لەسەرانسەری جیهان، ڕۆژنامەی عیبری معاریۆ ئاشکرای کرد کەتاکوو ئێستا ٤٦ هەزار کۆمپانی ئەو ڕژیمەلەئاکامی لێکەوتەکانی شەرو تەریککەوتنەوەی نێودەوڵەتی زایۆنیستەکان داخراون و واش چاوەڕوان دەکرێ کە ئەو ژومارە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە شەست هەزار کۆمپانی.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتە کەرتی گەشتیاری ئەو ڕژیمەش ڕایگەیاند کە لەئاکامی شەڕ قەیرانێکی ڕاستەقینە ئەزموون دەکاو لەماوەی چەند مانگی رابردوودا هیچ گەشتیارێک سەردانی زایۆنیستەکانی نەکردوەو ئەو دەڤەرە گەشتیاریانە بوونە ناوچەی شەڕ لێدراوو تەنانەت کەرتی کشتوکاڵی ئەو ڕژیمەش یەگجار زۆر کەوتۆتە ژێر کاریگەری شەڕەوەو کارخانەو ناوەندە بازرگانیەکانیش لە باکورو باشور لەکار کەوتوون.
بەپێی راپۆرتی میدیا زایۆنیستیەکان ئەو زیانە ئابوریە زۆرەی کە لەئاکامی هەڵمەتەکانی حیزبوڵڵاو گروپە فەلەستینیەکان و گەمارۆی دەریاوانی لەلایەن هێزە یەمەنیەکانەوە لەو ڕژیمە کەوتوە، زۆرتر پەرەی داوەتە قەیرانی ئەو ڕژیمە.