وەزیری پێشووی شەڕی رژێمی زایۆنیستی: ئابوریی ئیسرائیل خەریکە لەناو دەچێ
وەزیری پێشووی شەڕی رژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە رەخنەی گرت لە کردەوەی کابینەی ئەو رژێمەو جەختی کرد لەسەر پێویستیی ڕووخانی و وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە کابینەیەکی دیکە، ئیدارەی کاروباری ئیسرائیل بگرێتەدەست.
"ئاویگدۆر لیبرمەن"ی سەرۆکی پارتی"ئیسرائیل بیتنو" وتی: چەکدارانی ئیسرائیل، بەرەوڕووی مۆتەکەن و ئازار دەکێشن، ئابوریی خەریکە لەناو دەچێ، دیپلۆماسی سست بووەو باکور خەریکە دەسوتێ.
ناوبراو وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی "بێنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و کابینە توندڕەوەکەی لە شەڕی غەززەدا، وتی: کابینەی ناڕەوا بەجۆرێک درێژە بە سیاسەتەکەی دەدا کە هەروەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێ وایە.
لیبرمەن لەبارەی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان رژیمی زایۆنیستی و بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)یش وتی کە دانوستانەکان بۆ ئازادکرانی گیراوانی زایۆنی لە غەززە دەبێ بەدور لەچاوی کامێراکان و لەپشت دەرگا داخراوەکان ئەنجام بگرێ.
وەزیری پێشووی شەڕی رژێمی زایۆنیستی پێشتریش وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی کابینەی ئێستای رژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە شەڕی دژ بە کەرتی غەززەو بێ ئاکامبوونی لە، پێش گرتن بە هەڵمەتی موقاوەمەی فەلەستین لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣ وتبووی: بێتوو هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار وکنێسێتی ئێستا هەتا ساڵی٢٠٢٦ لەسەر دەسەڵات وەمێنن، ئیسرائیل لەناو دەچێ.