وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن: ڕوداوەکانی غەزە پەڵەی شوڕەیین بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی
وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی ڕوداوەکانی غەزە پەڵەی شوڕەیین بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
ئیمەن سەفدی لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک لەگەڵ جۆزێف بۆرێلی بەرپرسی سیاسسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا و ئۆلیۆر فارهیلی کومیساریای ئوروپا وتی ئێمە هەروا بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی ژان و ئازاری هاووڵاتیانی سڤیل لە کەرتی غەزەو جێگیرکردنی ئاگربڕو درێژەی شەڕ لە غەزەو ئاشتی و ئاسایش هەڕەشە دەکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەوڵەکان بۆ دابینی ئاشتی و ئاسایش لەرزۆک دەکا
جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپاش لەو پرێس کۆنفڕانسەدا وتی کارەساتی مرۆیی لە غەزە لەسایەی زیانی مرۆیی و شپرزەبوونی دۆخی ئاوارەکان سەرجەم سنورەکانی بەزاندوە.
بۆرێل وتی ناکرێ ڕۆڵی ئانڕوا لە ناوچەکە لەبەرچاو نەگرین و ئێمە خرانە لیستی تیرۆریستی ئانڕوا شەرمەزار دەکەین.
ناوبراو وتی کە پێداگریش دەکەین لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ئاگربڕ لە غەزە، بەئامانجی بەڕێکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو کەرتە.