ته‌مووز 17, 2024 08:09 Asia/Tehran
  • ٩٤٠٠ برینداری زایۆنی ڕوویان کردۆتە ناوەندەکانی چارەسەریی دەروونی

وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بەوەیدا کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا ٩٤٠٠ ئەفسەر و سەربازی برینداری زایۆنی ڕوویان کردۆتە ناوەندەکانی تراپی و چارەسەریی دەروونی.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی سەدی سی و شەشی ئەم نۆ هەزار و چوارسەد کەسە تووشی کێشە و گرێی دەروونی هاتبوون. ناوەندەکانی تراپی و چارەسەریی دەروونی فەلەستینی داگیرکراو پێشبینی دەکەن کە تا کۆتایی ساڵی دووهەزار و بیست و چوار، چواردە هەزار ئەفسەر و سەرباز سەردانیان بکەن و لەم نێوانەدا پێنج هەزار و شەشسەد کەسیان کێشە و گرفتی دەروونی قووڵ و قورسیان دەبێ.هەروەها وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە لیژنەیەکی تایبەتی هێناوە بۆ پێراگەیشتن بە کاروباری ئەو هێزە سەربازییانەی لە شەڕی غەززەدا تووشی کێشە و گرفتی دەروونی و گرێی نالەباری ڕۆحی بوونە.

سەرپەیڤ