دڕێژەی ناڕەزایەتی زایۆنیستەکان بە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ
تهمووز 17, 2024 08:14 Asia/Tehran
خۆپیشاندانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بەدژی سیاسەتی کابینەو سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست هەروا بەردەوامە.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانووت نوسی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لەناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست ڕژانە سەر شەقامەکانی ئیالۆن و تلاویڤ.
ناڕازیە زایۆنیستەکان خوازیاری ڕوخاندنی کابینەکەی ئەو ڕژیمەو گەڕاندنەوەی خێرای گیراوەکانیان لە کەرتی غەزەوە بۆ نێو بنەماڵەکانیان بوون.
بەرلەمەش خاکی داگیرکراو زۆرجار خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی هاوشێوەی ئەمەی لەلایەن ئەو ناڕازیە زایۆنیستانەوە بەخۆوە دیوە.
هاوکات لەگەڵ درێژەی شەر بەدژی کەرتی غەزە و وەدەست نەهێنانی هیچ دەسکەوتیک لەلایەن ئەو ڕژیمەوە ڕەخنەو ناڕەزایەتی لە خاکی داگیرکراو بەدژی نەتانیاهۆو کابینەکەی پەرەی سەندوە.